بڕیارێكی نوێ لەبارەی لۆگۆی تاكسییەوە جێبەجێدەكرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، 15ی مانگە دوا وادەیە بۆ لێدانی لۆگۆی تاكسییەكان و دەشڵێت، “بڕیادراوە كاتی كاركردن بۆ لێدانی لۆگۆكان تا كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ بێت”.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 15ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ تاكسییەكان ئەگەر لۆگۆیان لە تاكسییەكان نەدابێت بكەنەوە مەفرەزەكانەوە 40 هەزار دینار غەرامە دەكرێن و ئەگەر دوای ئەوەش لۆگۆكە وەرنەگرن جارێكی دیكە بكەونەوە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە بە بڕی 40 هەزار دیناری دیكە غەرامە دەكرێن.

ئاشكراشیكرد، دوای 15ی ئەم مانگە مەفرەزەی هاوبەش لە هاتوچۆ و هێزەكانی پۆلیس پێكدەهێندرێت و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەكرێت كە لۆگۆیان لە ئۆتۆمبێلەكانیان نەداوە و وتیشی، “ئێستا رۆژانە ئەو ناوەندانەی تایبەتن بە لێدانی لۆگۆ تاكاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ كاردەكەن و شۆفێران دەتوانن مامەڵەكانیان بكەن”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 10 هەزار و 711 منداڵ لەدایكبوون

بابەتی دواتر

یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زاخۆ تەرمێک دۆزرایەوە

لە رووباری خابوور تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە رووباری خابوور…
Total
0
Share