فاو: بەرهەمی گەنم لە عێراق بە رێژەیەکی زۆر کەمیکردووە

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) رایگەیاند، بەرهەمی گەنم لە عێراق لە ساڵی 2022دا زیاتر لە یەک لەسەر سێ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

رێکخراوەکە لە خشتەیەکدا بۆ مانگی تەمموزی 2022، ئاماژەی بەوەکردووە، “بەرهەمی بەرهەمی گەنمی عێراق لە ماوەی ساڵی 2022دا 2.8 ملیۆن تۆن بووە، بەراورد بە ساڵی 2021 کە تێیدا بەرهەمی گەنمی عێراق بە ڕێژەی 33% کەمیکردووە کە بڕی 4.2 ملیۆن تۆن بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی “رێژەی بەرهەمی گەنمی عێراق لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ساڵانە 4 ملیۆن تۆن بووە”.

وتی، ” بەرهەمی جۆ بۆ ساڵی رابردووی 2022 لە عێراق 400 هەزار تۆن بووە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2021دا 600 هەزار تۆن بووە، لە کاتێکدا بەرهەمەکەی لە ساڵی 2020 نزیکەی ملیۆنێک و 100 هەزار تۆن بووە”.

عێراق بڕێکی زۆر گەنم هاوردە دەکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەمیی ئاردەی کە لەناو بەشەخۆراکیدا دابەش دەکرێت، هەروەها ئوسترالیا و کەنەدا و ئەمریکا گرنگترین وڵاتن کە گەنم هەناردەی عێراق دەکەن.

بابەتی پێشتر

جۆکۆڤیچ بەرەو ناسناوی (24) هەنگاو دەنێت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بەم نزیکانە دوو گرێبەست واژۆ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكەم رۆژی مانگی رەجەب دیاریكرا

دیوانی وەقفی سوننی، سبەینێ دووشەممەی بە یەكەم رۆژی مانگی رەجەب دیاریكرد. لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، دیوانی…
Total
0
Share