كاردانەوەی كوشتنی چالاكوانەكەی كەربەلا گەیشتە بایكۆتكردنی هەڵبژاردن

كاردانەوەكانی كوشتنی چالاكوانەكەی كەربەلا بەردەوامی هەیە و حزبی شیوعیی عێراقیش بڕیاریدا بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكات.

لیژنەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئەگەر بكوژی ئیهاب وەزنی-ی چالاكوان نەدۆزرێتەوە و بە سزای خۆی نەگەیەندرێت، بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناكەن و بایكۆتی دەكەن.

حزبی شیوعیی عێراق دوپاتیدەكاتەوە: “تاوەکو تاوانباران نەدرێنە دادگە و دیاردەی چەکداری و تیمەکانی مەرگ و چەکی بێمۆڵەت کۆتاییان نەیەت، هەڵبژاردن و ئازادیی ڕادەربڕین هیچ ئەرزشێكی نابێت”.

پێشتریش و لە بەردەوامیی كاردانەوەكانی كوشتنی چالاكوانەكەی كەربەلا، فایەق شێخ عەلی پەرلەمانتاری دیاری عێراق، بڕیاریدا جارێكی دیكە بۆ هەڵبژاردنەكان خۆی كاندید نەكاتەوە.

هەروەها باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا و بەریتانیا، ئیدانەی كوشتنی چالاكوانەكەیان كرد و داوایان لە حكومەتی عێراق كرد بەزووترین كات لیژنەیەك بۆ دۆزینەوەی بكوژان پێكبهێنێت.

دوابەدوای كوشتنی ئەو چالاكوانەش، شەوی ڕابردوو ئەحمەد حەسەن، پەیامنێری کەناڵی فورات لە نزیک ماڵەکەی خۆی، تەقەی لێکرا و بەسەختی بریندارکرا.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی فورات، پەیامنێرەکەیان بەسەختی بریندارکراوە و یەکێک لە گولـلەکان بەر سەری کەوتووە.

خۆپیشاندەران، هەوڵی کوشتنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان دەخەنە پاڵ گروپەکانی نزیک لە ئێران و تۆمەتباریان دەکەن بەوەی، چاوترسێنی خەڵکی دەکەن، کە دژی هیچ بەرژەوەندییەکی ئەوان دەنگ هەڵنەبڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆککۆماری عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەین بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی

ێسەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەین سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە هێزەکانی. نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق…
Total
0
Share