جۆکۆڤیچ بەرەو ناسناوی (24) هەنگاو دەنێت

یاریزانە گەورە و ناودارەکان پێیەکانیان لەسەرزەوی چەسپاندووە و زۆرینەیان گەیشتوونەتە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی ویمبڵدن.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی جیهان لە دوایین یاریی قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی ویمبڵدن، توانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لە ستان فاڤرینکای سویسری بباتەوە، بەو سەرکەوتنەش بلیتی قۆناغی چواری بڕی.

لەلایەکی دیکەوە، یاریزانە گەورەکانی وەک یانیک سینەر، ئەندرێ ڕوبلێڤ، ستیفانۆس تسیتسیپاس، هۆربەرت هۆرکاش، ئەلیکساندەر زڤیرێڤ و کارلۆ ئالکاراز سەرکەوتنیان بۆ هەمان قۆناغ مسۆگەرکردووە.

جۆکۆڤیچی تەمەن (36) ساڵ، لە کاروانی وەرزشیدا (23) ناسناوی گەورەی “گراند سلام”ی بەدەستهێناوە، بەوەش بووەتە بەهێزترین ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی لەسەر ئاستی ناسناوەکان.

بابەتی پێشتر

بایدن: ئەمریکا دوایین کۆگای چەکە کیمیاییەکانی لەناوبرد

بابەتی دواتر

فاو: بەرهەمی گەنم لە عێراق بە رێژەیەکی زۆر کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share