حكومەت هاوكاریی عێراقییەكانی ئۆكرانیا دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 300 هەزار دۆلار بۆ هاوڵاتییانی عێراقی تەرخانبكات كەلە ئۆكرانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا كازمى كۆبووه‌ و تاوتوێی چه‌ند پرسێكى كرد له‌نێویشیاندا دۆخی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی كە نیشتەجێی ئۆكرانیان.

لەكۆبوونەوەكەدا باس لە بەدواداچوون و هەوڵەكانی وەزارەتی دەرەوە كرا و ڕەزامەنديی درا بە تەرخانكردنی بڕی 300 هەزار دۆلار، تا وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقییانه‌ بكات كه‌لە ئۆكرانیا نیشتەجێن و ئاسانكارییان بۆ بكرێت لەو وڵاته‌ دەربازیان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق داوای شەفافییەتی زیاتر سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم دەكات

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، پێشوازیكردووە لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی…
Total
0
Share