کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین کەمدەبێتەوە.

بەرێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەندێک کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت و کاریگەری لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت بەرەو ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، تائێستا نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوورەکە لە حاڵەتدایە و نەبووەتە پەتا. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share