دوورگەیەک هەڕەشەی لەناوچوونی تەواوەتی لەسەرە

دوورگەی سمیس ئایلەند لە ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2100 بە تەواوی بوونی نەمێنێت.

گۆڤاری واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، “لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا زریانی ساندی لە دوورگەی سمیس ئایلەندی ئەمریکی روویداو زیانێکی زۆری بە خانووەکانی دوورگەکە گەیاند، ئاستی ئاوی دوورگەکە بە شێوەی ترسناک بەرزبووەتەوە بە پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 نزیکەی پێیەک بەرزتربێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا بڕوات تا ساڵی 2100 دوورگەکە بە تەواوی لەناودەچێت”.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکان لە ماوەی دەیەی رابردوودا هەزاران کەس شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ئەمریکا بۆ ویلایەتی فلۆریدا گۆڕیوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر دۆخی ئاووهەوای ناوچەکە دەکات و وادەکات یەکێک بێت لەو شوێنانەی مەترسی لەسەربێت.

بابەتی پێشتر

ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی دواتر

لە ئارایشتگایەکی هەولێر شەڕ دروستبوو و بریندار هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share