ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە لەبارەی کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان ئاگاداردەکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، “سبەینێ شەممە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی، قۆناغی یەکەم لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی قۆناغی حەوتەم  ئەنجامدەدرێت، لە کۆلیژی قەڵا بۆ بەھرەداران  کە 207 خوێندکار و لە کۆلیژی ئەزمەڕ بۆ بەھرەداران 278 خوێندکار و

لە کۆلیژی دهۆک بۆ بەهرەداران 207 خوێندکار بەشداریی دەکەن”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ناونیشانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەم جۆرە دەبن، لە ھۆڵی ئە‌زموونی كۆلیژی قە‌ڵا بۆ بە‌ھرە‌داران، پارێزگای ھەولێر، ئامادە‌یی ھە‌ولێری زانستی كچان، بە‌رامبە‌ر یاریگەی شەھید فە‌رە‌نسۆ حە‌ریری ئەنجامدەدرێت، ھۆڵی ئەزموونی کۆلیژی ئەزمەڕ بۆ بەھرەداران لە پارێزگای سلێمانی، سەنتەری زمان، سەرۆکایەتی زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، گەڕەکى قڕگە دەبێت، هۆڵی ئەزموونی کۆلیژی دهۆک بۆ بەهرەداران لە پارێزگای دھۆک، کۆلیژی دھۆک بۆ بەھرەداران ئەنجامدەدرێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى خوێندنى باڵا رێنماییەکانی دەستپێکردنى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرای بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێنمایى دەستپێکردنى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یە ساڵەى ئەکادیمى، دبلۆمى باڵاى…
Total
0
Share