نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدەدات.. مرۆڤایەتی لەسەر وێرانکردنی خۆی بەردەوامە

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدەدات لەوەی مرۆڤایەتی “تێڕوانینێکی هەڵەی هەیە بۆ مەترسییەکان”، چالاکییەکانی مرۆڤ و ڕەفتارەکانی کە هۆکارن بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا هۆکارە بۆ ڕوودانی کارەساتی سروشتیی زۆر زیاتر لەسەرتاسەری جیهاندا.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە و مەترسییەکانی زیادبوونی کارەساتە سروشتییەکان دەخاتەڕوو بەپێی ڕاپۆرتەکە، ساڵانە 350 بۆ 500 کارەساتی سروشتی لە دوو دەیەی ڕابردوودا لەسەر ئاستی جیهان ڕوویانداوە.

ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو ژمارەیە پێنج هێندەی سێ دەیەی پێشووتر زیادیکردووە.

لەچێوەی گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا ڕاپۆرتەکە پێشبینی دەکات، دیاردەکانی وشکبوونەوە، وشکەساڵی، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و لافاوە وێرانکەرەکان بەبەردەوامی بەرەو زیاتربوون بڕۆن.

ڕاپۆرتەکە پێشبینی دەکات، لە دەوروبەری ساڵی 2030دا جیهان ساڵانە ڕووبەڕووی 560 کارەساتی سروشتی دەبێتەوە لە ساڵێکدا، واتە بەتێکڕای 1.5 کارەساتی سروشتی لەهەر ڕۆژێکدا.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، زیادبوونی کارەساتە سروشتییەکان ئەگەری زیاتربوونی هەیە بەهۆی “تێرووانینی هەڵەی مرۆڤایەتی لەسەر بنەمای گەشبینی و کەمکردنەوەی گرنگییەکەی و هەستکردنی بە بەهێزی بەرامبەر گۆڕانکارییەکان”.

لەلایەکی دیکەوە جێگری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدەدات لەوەی، پشتگوێخستنی ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕوومان دەبنەوە وادەکات مرۆڤایەتی لەسەر وێرانکردنی خۆی بەردەوامبێت.

لەهەمانکتادا ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا کارەساتە سروشتییەکان ساڵانە تێچووی 170 ملیار دۆلار زیانی هەبووە لەسەرتاسەری جیهاندا.

بەڵام زۆرینەی کارەساتە سروشتییەکان لەو وڵاتانەدا ڕوویانداوە کە داهاتیان کەمە و هەژارن و ساڵانە بەهۆی کارەساتەکانەوە تێکرا 1%ی بەرهەمی ناوخۆییان لەدەستداوە، لەکاتێکدا لە وڵاتانی دەوڵەمەند و خاوەن داهاتی بەرزدا کاریگەریی کارەساتە سروشتییەکان تێکڕا 0.1% یان 0.2% بووە لەسەر داهاتی ناوخۆ.

بەپێی راپۆرتەکە لەدەوروبەری ساڵی 2030دا بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە 37.6 ملیۆن کەس لە جیهاندا لە هەژاریی تونددا دەژین.

مامی میزۆتۆری بەرێوەبەری نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، “دەکرێت ڕێگری لە کارەساتەکان بکرێت، ئەوەش بە تێگەیشتن لە مەترسییەکان و کەمکردنەوەیان لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە”.

هۆشداریشیدا، لەئەگەری پشتگوێخستنی بەمەبستی مەترسییەکان و گرنگیپێنەدانی و بڕیارنەدان لەبارەیەوە، جیهان ڕووبەڕووی وێرانبوونی حەتمی دەکاتەوە”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆ شۆفێران لەبارەی تابلۆی نوێی ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

وێنە.. کەرنەڤاڵە مەزنەکەی بەرازیل دەگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share