كه‌شناسی: هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی سەرما ڕوو لە هەرێم دەكات

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، ‏ئەمڕۆ بەگشتی لە ناوچە جیاجیاكان نمەباران دەبێت، بەڵام سبەینێ ئاستی دابارینەكە زیاتر ‏دەبێت، سەرەتای هەفتەی داهاتووش شەپۆلێكی سەرما ڕوو لە هەرێم دەكات و پلەكانی ‏گەرما زۆر نزمدەبنەوە.‏

كه‌شناسیی هه‌رێم، کەشى ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئاسمان ‏نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و کاریگەریى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە ناوچەکە ‏کردووە بەردەوامى دەبێت، نمەباران لە ناوچە جیاجیاكان دەبارێت.‏

ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌كانى گه‌رما له‌ هه‌ولێر 13 پله‌، سلێمانى 11 پله‌، دهۆك 12 پله‌، ‏هه‌ڵه‌بجه‌ 11 و له‌ كه‌ركوكیش 13 پله‌ ده‌بێت. ‏

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و ‏بارانبارین زیاتردەبێت، بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان دەبارێت و ‏پله‌كانى گه‌رما نزمترده‌بنه‌وه‌.‏

بۆ سبەینێ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له‌ هه‌ولێر 11 پله‌، سلێمانى 9 پله‌، دهۆك 9 پله‌، ‏هه‌ڵه‌بجه‌ 10 و له‌ كه‌ركوكیش 12 پله‌ ده‌بێت. ‏

كه‌شناسیی هەرێم پێشبینیی ئه‌وه‌شیكردووه‌، کاریگەریى ئەو شەپۆلە بەردەوامیی هه‌بێت تا ‏ڕۆژى دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، ڕۆژى شەممەی هەفتەی داهاتووش بارستە ‏هەواییەکى ساردى “سێبیری” ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە ‏نزمبوونەوە دەكەن.‏

بابەتی پێشتر

فاوچی: دژەتەنی تێپەڕێنەری گۆڕاوەکان دیاریكران و ڤاكسینی نوێیان لێدروستدەكرێت

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن بەهێز و خێرا ‏دەستیپێكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێمی سلێمانی دەبێتە مایەی خۆشگوزەرانیی خەڵك؟
بەرپرسی پڕۆژەكە: بەهەرێمكردن تەنها ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە دەوڵەتی كوردی

هەنگاوەكانی پڕۆژەی بەهەرێمكردنی سلێمانی درێژەیان هەیە و بەرپرسی دەستەی پرۆژەكە دەڵێت، “تەنها چارەسەرە بەدەست خەڵكی ئەم ناوچەیەوە بێت”…
Total
0
Share