لە ئارایشتگایەکی هەولێر شەڕ دروستبوو و بریندار هەیە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە ئارایشتگاکانی شاری هەولێر شەڕ لەنێوان کەسوکاری بووکێک و ستافی ئارایشتگاکەدا روویداوە و برینداری لێکەوتووەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووكێک بەبێ نۆرەگرتنی پێشتر روویکردووەتەوە ئارایشتگای (ش، ب) لە شاری هەولێر بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری جوانکاری بۆ ئاهەنگەکەی، دوای ئەوەی ستافی ئارایشتگاکە رازیبوون بیڕازێننەوە کەسوکاری زاواش ویستوویانە لەگەڵیدا بچن و ئەوانیش خۆیان بڕازێننەوە کە ئەمە بەپێی یاسای ئارایشتگاکە رێگەپێنەدراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەنێوان بووک و زاوا و کەسوکارەکەیان لەگەڵ ستافی ئارایشتگاکە دروستبووە سەری کێشاوە بۆ شەڕ و بە کەرەستەکانی ناو ئارایشتاگە هەردوو لا شەڕیان کردووە و بەو هۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون”.

 

بابەتی پێشتر

دوورگەیەک هەڕەشەی لەناوچوونی تەواوەتی لەسەرە

بابەتی دواتر

زیانەکانی بەکارهێنانی پانکە بۆ فێنککردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share