وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق لەبارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوە بۆ ئەو ئەفسەرانەی كێشیان زۆرە، پێشمەرگە ناگرێتەوە و دەشڵێت، “هەر كاتێك وەزارەتی پێشمەرگە ئەو بڕیارەی دەركرد پێوەی پابەنددەبن”.
بەپێی بڕیارێك لە عێراق هەر ئەفسەرێك كێشی زیاد بێت پلەی بەرزكردنەوەی بۆ ناكرێت، دەبێت كێشی دابەزێنێت ئەگەر نا خانەنشیندەكرێت.
عەمید ئەحمەد لەتیف وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو بڕیارەی حكومەتی عێراق پێشمەرگە ناگرێتەوە بەو پێیەی هێزەكانی پێشمەرگە فەرمان لە وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن و تا ئێستا بڕیاری لەو شێوەیە لە وەزارەتی پێشمەرگەوە نەدراوە.
ئاشكراشیكرد، ئەو بڕیارانەی لە دەستووردا ئاماژەی پێوەكراوە پێشمەرگە پێوەی پابەند دەبێت، بەڵام كە لەسەر ئاستی وەزارەتێك دەردەكرێت تەنها لەسەر ئاستی وەزارەتەكە جێبەجێدەكرێت.