ئومێد خۆشناو: هاوپەیمانان دەبێت زیاتر پارێزگاری لە هەولێر بکەن

پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر داوای پاراستنی هەرێمی کوردستان و هەولێری لە عێراق و هەوپەیمانان کرد، وتی، “دەبێت زیاتر هەرێمی کوردستان و هەولێر بپارێزن”.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، “ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، کارێکی ترسنۆکانەی تیرۆریستییە و هێمنی و ئارامی هەولێر بەو کردەوانە تێکناچێت و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

پارێزگاری هەولێر هۆکاری هێرشەکەی بۆ گرنگیی هەولێر گەڕاندەوە و وتی، “لەبەرئەوەی هەولێر چەقی بڕیاری یەکلاکەرەوە و ناوەندی بڕیارە سیاسییەکانە، بۆیە هەمیشە لەلایەن تیرۆریستانەوە دەکرێتە ئامانج”.

داواشی لە عێراق و هاوپەیمانان کرد زیاتر پارێزگاری لە هەرێمی کوردستان و هەولێر بکەن، وتی، بەهۆی ئەوەی ناوەندی بڕیارەکان هەولێرە، بۆیە دەبێت پارێزگاریی زیاتری لێبكەن.

درەنگانی شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگای دژەتیرۆری کوردستان، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند ژنێک کردبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لەچەند ژنێک كردبوو”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share