پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە هەرێم دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆرییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو كێشانەی لە نێوان هەرێم و بەغداددا هەیە چارەسەربكرێن پێدانی پێشینەكان بە هاوڵاتییان دەستپێدەكاتەوە.

شیرین حسێن بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆرییەكان لە هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، كێشەكانی هەرێم و بەغداد چارەسەر بكرێن و پشكی هەرێم لە بەغدادەوە رەوانە بكرێت پێدانی پێشینەكانی خانووبەرە و هاوسەرگیری بە هاوڵاتییان دەستپێدەكاتەوە.

راشیگەیاند، تا ئێستا كەمتر لە نیوەی ئەو پارەیە گەڕێندراوەتەوە كە وەكو پێشینە پێشتر دراوەتە هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە…
Total
0
Share