شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی لابردنی زیادەڕەویی سەر شەقامەکان دەدات

جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو زیادەڕەویانەی چەند رۆژی رابردوو لابران لەسەر شەقام و شۆستەکان بەپێی بڕیارێکی پێشووی ئەنجومەنی شارەوانی بووە.

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “ئێمە لە سەرۆکایەتی شارەوانی بەپێی ئەو یاسایانە کاردەکەین کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچوون، یەکێکیان یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکانە، ئەو دیکەیان یاسای لابردنی زیادەڕەوی و سەرپێچییەکانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ساڵی 2022 ئەنجومەنی شارەوانی بڕیارێکی دەرکردووە، کە تێیدا هاتووە ئەو دوکاندارانەی زیادەڕەوییەکی زۆریان کردووەتە سەر شەقام و شۆستەکان پێویستە لاببرێن”.
باسیلەوەشکرد، “ئێستا شارەوانی سلێمانی هەستاوە بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، هەر بۆیە ناڕەزایەتیی ئەو دوکاندارانەی لێکەوتووەتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

ئێنریکی بۆ خلێفی: ئەو حەوت یاریزانەم ناوێت

بابەتی دواتر

لە سلێمانی کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share