وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکراکرا

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکرێت.

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، حکومەتی عێراق مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجبکات و ئەوەی دەمێنێتەوە، مووچەی مانگەکانی دیکەیە.

وتیشی، پێویستە حکومەتی هەرێم مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی و 200 هەزار بەرمیل نەوت، کە بڕی گشتیی دەکاتە 665 ملیار دینار، رادەستبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: هەرێم پابەندی یاسای بودجە نەبووە و حكومەتی فیدراڵیش پابەندنەبوونەكەی پێخۆشە

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، هۆكاری نەناردنی پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی…
Total
0
Share