عەلی حەمەساڵح: تەنها لەم كابینەیەدا 8 ترلیۆن دیناری مووچە نەدراوە

پەرلەمانتارێكی پێشوو دەڵێت، تەنها لە كابینەی نۆیەمدا هەشت ترلیۆن دیناری مووچەی مووچەخۆران نەدراوە.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پێشووی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تەنها لەماوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا هەشت ترلیۆن دیناری مووچەی مووچەخۆران نەدراوە.

روونیشیكردەوە، لەو بڕە شەش ترلیۆن و 300 ملیار دیناری حەوت مووچەی تەواوە، یەك ترلیۆن و 701 ملیار دیناری 9 مووچەیە بە لێبڕینی 21% و 162 ملیار دیناریشی یەك مووچەیە بە لێبڕینی 18%.

هەر لەو چێوەیەدا رێبوار كەریم وەلی، رۆژنامەنووس و نووسەری سەر بە پارتی لە وتارێكدا دەڵێت، لە رووی ئابورییەوە سەرباری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دۆلار، حکومەت نەیتوانی هەنگاوێک لە کابینەی پێش خۆی زیاتر بهاوێ جگە لەوەی کە دەگوترێ هەموو مانگێک موچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.

دەشڵێت، “هیچ هەوڵێک بە ئاراستەی دانەوەی پاشەکەوتی موچە نەهاویشترا. تەنانەت تا ئێستاش نەتوانرا، کارتێکی بانکی بدرێتە موچەخۆر تا لە سەرەی وەرگرتنی موچەدا گیانی لەدەستنەدات”.

بابەتی پێشتر

نیوکاسڵ دوای تۆنالی بۆمبێکی دیکەی بەدەستەوەیە

بابەتی دواتر

ئێنریکی بۆ خلێفی: ئەو حەوت یاریزانەم ناوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share