نیوکاسڵ دوای تۆنالی بۆمبێکی دیکەی بەدەستەوەیە

بەڕێوەبەرانی یانەی نیوکاسڵ چاویان خستووەتە سەر یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی ئیتاڵیا و یانەی یوڤانتۆس.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”، دوای کڕینی ساندرۆ تۆنالیی ئەستێرەی لاوی میلان بە (80 ملیۆن یورۆ)، بەڕێوەبەرە سعوودیەکانی یانەی نیوکاسڵ لە ئیتاڵیا نەگەڕاونەتەوە، بەڵکو سەرقاڵی بازاڕکردنن لە ئیتاڵیا و بۆمبێکی گەورەی دیکەیان بەدەستەوەیە.

خاوەندارێتی سعوودی نیوکاسڵ چاوی خستووەتە سەر فیدریکۆ کیێزای ئەستێرەی بەتوانای ئیتاڵیا و یانەی یوڤانتۆس.

نرخی یاریزانەکە (60) ملیۆن یورۆیە، بەلای سعوودییەکانەوە نرخێکی زۆر گونجاوە، بەڵام دەیانەوێت پێشوەختە ڕێککەوتنی لەگەڵدا بکەن، پاشان گرێبەستی فەرمی بخەنە بەردەستی ئیدارەی “بیانکۆنێری”.

بابەتی پێشتر

رێژەی بێکاری لە عێراق بۆ خوار 14% دابەزیوە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: تەنها لەم كابینەیەدا 8 ترلیۆن دیناری مووچە نەدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“نەوت شەڕی مێسی بردەوە”

یانەی هیلاlی سعوودی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ لیۆنێل مێسی-دا کردووە و بەم نزیکانە گواستنەوەی ئەفسانەکەی ئەرجەنتین ڕادەگەیەنێت. جوسێپ ماریا…
Total
0
Share