پیاوێک دەستگیرکرا کە ئاوێنەیەکی پێشکەش بە کچە هاوڕێکەی کردووە و چوار کامێرای تێدا داناوە

 

پیاوێکی چینی دوای ئەوەی ئاوێنەیەک پێشکەش بە کچە هاوڕێکەی دەکات کە چوار کامێرای شاراوەی تێدا داناوە و ژمارەیەک میمۆریشی تێدا شاردووەتەوە دەستگیردەکرێت.

پیاوێک بەناوی چانگ، 200 کامێرای کڕیوە و لەناو ئاوێنەدا شاردوویەتییەوە دواتر پێشکەشی کچە هاوڕێکانی کردووە.

یەکێک لە هاوڕێ کچەکانی کە لەسەر کار بەیەکەوە بوون بەناوی “لی” دەڵێت، کە ئاوێنەکەی پێداوە داوای لێکردووە بەردەوام ئەو ئاوێنەیەی پیبێت.

چانگ بە لی-ی هاوڕێی وتووە، ئەو ئاوێنەیە تایبەتمەندیی جیاوازی هەیە لەگەڵ ئاوێنە ئاساییەکان بۆیە لی گومانی لێکردووە.

بەهۆی گومانەکانییەوە لی ئاوێنەکە دەبات بۆلای فرۆشیارێکی ئاوێنە، ئەویش پێیڕاگەیاندووە کە کامێرا لەناو ئاوێنەکەیدا هەیە.

دوای پشکنینی ئاوێنەکە دەرکەوتووە کە چوار کامێرای کوالێتیی بەرز و پێنج میمۆریی 32 گێگا بایت لەناویدا دانراوە.

لی باسی لەوەکردووە کە ئەو تەنها قوربانیی دەستی چانگ نییە و ژمارەیەک کچە هاوڕێی دیکەشی بەوجۆرە هەڵخەڵەتاندووە.

دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت چانگ داندەنێت بەوەی کامێراکانی لەناو ئاوێنەکەدا داناوە، هەروەها داندەنێت بە دانانی کامێرا لە شوێنی مانەوەی کچە هاوڕێیەکی پێشووی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تویتەر: لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا 537 ملیۆن دۆلار زیانمان بەركەوتووە

كۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بەهۆی یەكلاییكردنەوەی ئەو سكاڵایانەی كە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە لەدژی تۆماركراون، 537 ملیۆن…
Total
0
Share