زیاد جەبار: دەبێت حكومەتی هەرێم مووچەی مانگەكانی 6 و 7 بەیەكەوە دابەشبكات

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی پێدانی دوو مووچە بەسەریەكەوە بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدات و دەڵێت، “دەبێت هاوشێوەی عێراق، دابەشكردنی مووچە رێكبخاتەوە”.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یاسای بودجە لە 1ی 1ی 2023ەوە كاری پێدەكرێت بۆ ئەوەش كە پشكی هەرێم لەیاساكەدا دیاریكراوە دەبێت لە هەرێمی كوردستانیش كاری پێبكرێت و دابەشكردنی مووچە رێكبخرێـتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان پاكتاوی دارایی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی نێوانیان بكەن و ئەگەر ئەو پاكتاوانە بكرێت دەبێت مووچەی مانگەكانی 6 و 7ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەیەكەوە خەرجبكرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی هەوڵەكانی كونسوڵی فەرەنسا بەرزدەنرخێنێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی: 8 گەڕەكی شاری سلێمانی دەپارێزرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share