خشتەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەكانەوە ڕاگەیاند، بەپێی خشتەكە، تاقیكردنەوەكان لە 27ی حوزەیرانەوە دەستپێدەكەن و 25ی تەمموز كۆتاییاندێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندنی 2021-2022 – خولی یەكەمی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا هاتووە، تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی زانستی و وێژەیی 27ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێدەكەن و 25ی تەمموز كۆتاییاندێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، 27ی حوزەیران بەشەكانی پیشەسازی، بازرگانی، بەرهەمهێنانی ڕووەكی، خوێندنی ئیسلامی تاقیكردنەوەكانیان دەستپێدەكەن و ماوەی یەك مانگ دەخایەنن.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی وردەکاری لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەڕین، روونکردنەوەیەکی لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاوکردەوە، ئاشکرایکردووە، لە پشکنینی تەرمەکەیدا شوێنەواری سێ گوللـە بە…
Total
0
Share