ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی: 8 گەڕەكی شاری سلێمانی دەپارێزرێت

ئەمڕۆ ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبووەوە و تاوتوێی چەند بڕیارێكی دەركرد و چەند بابەتێكی دیكە گفتوگۆیان لەسەر كرا و یەكێك لەو بابەتانە پاراستنی شوێنەوار و كەلەپووری ئەو 8 گەڕەكەی كە دەكەونە ناوەندی شار و پاراستنی سیماكانیانەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا و 5 بڕیار واژووكران كە رێكارە یاسایی و هونەرییەكانی بڕیبوو و چەندین مامەڵەی هاوڵاتییان تاووتوێكراون بڕیاری پێویستیان لە بارەوەدرا، بەپێی یاسا و رێنماییەكانیش دوو تەوەری گرنگ گفتوگۆیان لەسەركرا لەوانە:-

1. پلانی بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی سێكتەری گەشتیاریی لەشاری سلێمانی و زیاتر خزمەتكردن بە شوێنە گەشتیارییەكان و دروستكردنی ناوچەی گەشتیاریی و گرنگیدان بەو سیكتەرە و هێنانی گەشتیاری زیاتر و بوژاندنەوەی زیاتری كەرتی ئابوریی و ڕەخساندنی هەلی كاری زیاتر بۆ گەنجان.

2. بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری سلێمانی و ئەندازیارانی شارەوانی تیشكخرایە سەر پاراستنی شوێنەوار و كەلەپووری ئەو 8 گەڕەكەی كە دەكەونە ناوەندی شار و پاراستنی سیما و بەكارهێنانیان بەپێی یاسای ژمارە 5 ساڵی 2021، هەروەها فەرمانی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار كە ناوەندی شار بپارێزرێت لە تێكچوون و گۆڕانكاریی و دوای گفتوگۆیەكی چڕ ئەنجومەنی شارەوانیی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەو مەبەستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی هاوکارتان دەبین

بەریتانیا لە پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 12ی کانونی یەکەمی…
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە کرێنشینان: هیچ ئاسۆیەکی روون نییە بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت ماوەی 13…
Total
0
Share