دیندار زێباری: لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پارەیەکی باش بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاوەتەوە

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی چەندین کەس سزادراون و پارەیەکی باش بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاوەتەوە.

دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە رایگەیاند، “یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە، گەندەڵی دارایی و کارگێری پێویستە کاری جدیان لەسەر بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە چەند دامەزراوەیەکمان هەیە وەک دەستەی دەستپاکی و پەرلەمان کە پێویستە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی باش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نراون، لەساڵی 2021 لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی 493 بڕیاری دادوەری دەرچووە بۆ337 یان جێبەجێکراون و 404 کەس بە گەندەڵی تۆمەتبارکراون و پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

سەربازیی زۆرەملێ دواخرا<br>ئێستا هۆكارەكەی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share