گەرمیان.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە، لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لەڕێگای سەرەكی كەلار-سلێمانی هاوڵاتییەك گیانی لەدەستداوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات، هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، “لە نزیک گوندی بەردەسوری کۆن بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوو”.

سەبارەت بە وردەكاریی ڕوداوەكە هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرایكردووە، “بەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:15 خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا دووتەنی بارهەڵگر، بە ئاڕاستەی سلێمانی ڕۆشتووە لەنزیک گوندی بەردەسوری کۆن لە ‘ملەی بەردەسور’ دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە خۆی کێشاوە بەستوونێکی کارەبادا و وەرگەڕاوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “بەوهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکیش کە کوڕی شۆفێرەکەیە برینداربووە”.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، “پاش گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای مسۆگەركردنی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد گەڕایەوە سلێمانی

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی مەكتەبی…
Total
0
Share