بەپێی بڕیارێكی دادگای كەرخ لە بەغداد نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی مۆبایل ڕێگەی پێدەدرێت و لە بڕگەیەكیشیدا كاركردن بە سیستمی 4G لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەبێت.
سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی بەغداد/ كەرخ لە بڕیارێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم دەریكردووە سەبارەت بە كاری كۆمپانیاكانی مۆبایل دەڵێت، هیچ ڕێگرییەكی یاسایی نییە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكان، پشت بەست بە بڕیاری ئەنجومەنی ئەمینداران.
میدیا عێراقییەكان لەسەر زاری تارق حەرب، شارەزای یاسایی و پارێزەری كۆمپانیاكانی مۆبایل لە دۆسیەكەدا وتی، داوا یاساییەكەی تایبەت بە كۆمپانیاكانی پەیوەندی لە بەرژەوەندی بڕیارەكانی دەستەی گشتی پەیوەندییەكان دەرچووە و تیایدا بە دەق دەڵێت كە هیچ ڕێگرییەك نییە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان.
لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكەی دادگادا هاتووە كە پێویستە كۆمپانیاكان ئەو قەرزەی لە ئەستۆیاندایە و شایستەكانی دەوڵەت بدەن، بەپێی ئەو وادە كاتییەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی دیاریكردووە و لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكراوە.
هەروەك بڕیارەكە كۆمپانیاكانی مۆبایل ناچاردەكات خزمەتگوزاری نەوەی چوارەم (4G) لە 1ی كانونی دووەمی 2021 كارابكەن.
دەقی بڕیارەكە: