ترەمپ لێبوردنی بۆ چوار سەربازی ئەمریکی دەرکرد “14 عێراقییان کوشتووە”

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لێبوردنی دەرکرد بۆ ئەو چوار پاسەوانەی ئاسایشی کۆمپانیای Blackwater کە تاوانبار بوون بە کوشتنی 14 هاوڵاتیی سیڤیلی عێراقی و سزا درابوون بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەکی درێژ.

ئەو چوار کەسەی دۆناڵد ترەمپ لێخۆشبوونی بۆ دەرکردوون هەریەکە لە پاوڵ سڵۆو، نیکۆلاس سێلاتن، داستن ‌هێرد، ئیڤان لایبێرتی بوون، کە لە ساڵی 2007 لە زرێپۆشدا بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیان بە ناو ژمارەیەک هاوڵاتیی عێراقیدا کردووە، ئەو کوشتارە بە کوشتاری (النسور) ناوبانگی دەرکرد.

لە ساڵی 2014دا، سڵۆو، لایبێرتی و هێرد تۆمەتبارکران بە ئەنجامدانی 13 تاوانی کوشتنی ئەنقەست و هەوڵدان بۆ 17 کوشتنی دیکەی ئەنقەست، هەروەها سێلاتن نیشانەشکێنی یەکەمی گروپەکە بووە و تەقەی کردووە، تۆمەتبارە بە کوشتن بە پلەی یەکەم، لەبەرئەوە سێلاتن سزا درابوو بە زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەڵام هەریەکە لە سڵۆو، لایبێرتی و هێرد بە 30 ساڵ زیندانیکردن سزا درابوون.

دادوەر یەکەم دانیشتنی دادگای لەسەر ئەو دۆسیەیە ڕەتکردەوە و ئەمەش توڕەیی لە عێراق لێکەوتەوە، بەڵام جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو جۆ بایدن بەڵێنیدا بەردەوامی بە دادگاییەکە بدات و پاڵپشتی یاسا بکات.

لە سزاکەدا، داواکاری گشتیی ئەمریکا وتی، “ئەوان هۆکاری زیانی مرۆیی و نەهامەتیی نا پێویست بوون بەو تاوانەی لە مانگی ئەیلولی 2007دا ئەنجامیاندا.

لەدوای هەواڵی لێخۆشبوونی ئەو تاوانبارانە لە شەوی سێشەممەدا، پارێزەری یەکێک لە تۆمەتبارەکان ، برایان هێبرلیج وتی، ” پاوڵ سڵۆو و هاوڕێکانی شایەنی ئەوەنەبوون یەک خولەک لە زینداندا بمێننەوە، من ئەمڕۆ نوقم بووم لە خۆشیدا لەبارەی ئەم بڕیارە باشە”.

ئەمە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بڕیاری لێبوردنی بۆ فەرماندەیەکی پێشووی کۆماندۆی سوپای ئەمریکا دەرکرد کە بڕیاری کوشتنی ژمارەیەک ئەفغانی دابوو، هەروەها لێخۆشبوونی بۆ ملازمێکی سوپا دەرکرد کە تۆمەتباربوو بە کوشتن و فەرمانی دابوو بە تەقەکردن لە سێ هاوڵاتیی ئەفغانی.

بابەتی پێشتر

عێراق بە سێ یاریگاوە بەڵێنی ڕێکخستنی جامی "خلیجی 25" دەدات

بابەتی دواتر

دادگا ڕێگە بە نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی مۆبایل دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچی بەرپرسێکی نزیکی پوتین کوژرا

دەریا دۆگین کچی ئەلیگزاندەر دۆگین بیرمەند و فەیلەسووفی ڕووسی کە ئێستا وەک بەرپرسێکی باڵای ڕوسیا لێیدەڕواندرێت، بەهۆی تەقاندنەوەی…
Total
0
Share