دەیان پەنابەری عێراقی بە فڕۆکە گواسترانەوە بۆ ئەڵمانیا

لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان وڵاتانی ئەوروپی هەیە بۆ گواستنەوەی پەنابەران، وڵاتی ئەڵمانیا 101 پەنابەری لە یۆنانەوە گواستەوە بۆ خاکی وڵاتەکەی و لەناو پەنابەرە گواستراوەکانیشدا دەیان عێراقی تێدایە.

له‌ سه‌ر ڕێكه‌وتنی ئه‌ڵمانیا و یۆنان بۆ ڕه‌وان كردنی هەزار و 553 په‌نابه‌ر، دوێنێ 101 په‌نابه‌ری دیكه‌ له‌ ئه‌سیناوه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كران.

بەپێی زانیاری میدیا یۆنانییەکان ئەو پەنابەرانەی ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەم ڕەوانەی ئەڵمانیا کراون 61 کەسیان منداڵ بوون و 14 کەسی دیکەیان مێردمنداڵ بوون.

لەو ژمارە پەنابەرە خەڵکی سوریا و عێراق و فەڵەستین و سۆماڵ و کوەێت و چەند وڵاتێکی ئەفریقیان تێدایە.

جگە لە ئەڵمانیا چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی ژمارەیەک پەنابەریان بردووەتە وڵاتەکانیان، کە بەشێکی زۆری پەنابەران منداڵن و دەتوانرێت لە کەلتور و پەروەردەی ئەو وڵاتانەدا ڕابهێنرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. دوو بۆمبی چێندراو بە دوو كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، بۆمبی چێندراو بە دوو كاروانیی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە، بەبێ ئەوەی لایەنی بەرپرسیار ئاشكرا…
Total
0
Share