پۆلیسی سلێمانی دوو کەسی دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە دزیکردن لە هاوڵاتییان و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک پارەدا.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوو هاوڵاتی سکاڵایان تۆمارکردووە کە دزییان لێکراوە، لەلایەن پۆلیسی نەهێستنی تاوانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە تۆمەتباربوون بەوەی پارەیان لە هاوڵاتییان دزیوە.
مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی رۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوان دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
ئەماژە بەوەدەکات کە له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕی 9 هه‌زارو 700 دۆلار (97 وه‌ره‌قه) و بڕێك دیناری عیراقی و مادده‌ی هۆشبه‌رو ئوتۆمبێلێک و ژمارەیەک مۆبایلدا.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، هەردوو تۆمەتبارەکە پێشینەی تاوانیان هەیە.
تۆمه‌تباران (س، ح، ف له‌دایكبووی 1978 – أ، هـ، أ له‌دایكبووی 1979)، به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.