لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراک کرا

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراک بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا کراوە.

شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوێنێ بڕیاری دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراک لە بەغدادەوە دەرچوو، خۆشبەختانە ئەمڕۆ لە سنووری سلێمانی دەستمان بە دابەشکردنی کرد”.

وتیشی، “سەبەتەی ئەم جارە لە شەش ماددەی خۆراکی پێکهاتووە کە برنج و زەیت و دۆشاوی تەماتە و شەکر و لەتکە نۆک و نیسک”.

سەبارەت بە بەشە خۆراکی مانگانە شەوکەت محەمەد وتی، “بەشە خۆراکی مانگانە مانگی پێنج دابەشکراوە و ئێستا دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی مانگی شەش ماوە”.

 

بابەتی پێشتر

نەشتنی ددانەکانت بەر لە نوستن مەترسییەکی بکوژە بۆ تەندروستیی جەستەت

بابەتی دواتر

دوو تۆمه‌تبار کە‌ دزییان لە هاوڵاتییان کردووە ده‌ستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەربکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ…
Total
0
Share