ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەرزبوونەوەکانی پێشووی کەمکردەوە، ئەمەش بەهۆی ترس لە خاوبوونەوەی ئابووریی جیهانی کە خواستی سووتەمەنی سنووردار بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 14 سەنت بە ڕێژەی 0.2% دابەزی و گەیشتە 76 دۆلار و 11 سەنت، دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە بە 1.60 سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکی گەیشتە 71 دۆلار و 14 سەنت.
تۆمۆمیچی ئاکوتا، سەرۆکی ئابووریناسان و ڕاوێژکاری یو ئێف جەی، لە راپۆرتێکی رۆیتەرزدا، “بەهۆی بەردەوامیی نیگەرانییەکان سەبارەت بە خاوبوونەوەی ئابووریی جیهانی و بەرزبوونەوەی رێژەی سوود لە ئەمریکا و ئەوروپا”.