راپۆرتێك: هەوڵەكانی عێراق بۆ سەرلەنوێ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە

هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ رازیكردنی توركیا بۆ سەرلەنوێ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە، وەك ئەوەی سایتی (ئۆیل پرێس)ی تایبەت بە كاروباری نەوت رایدەگەیەنێت.

سایتەكە نووسیویشیەتی، زیاتر لە 400 هەزار بەرمیلی رۆژانەی نەوتی هەناردەكراو لە هەرێمەوە، لەئێستادا لە دەرەوەی هەناردەی رۆژانەدایە بۆ بازاڕەكان، پاش زیادبوونی ناكۆكییە سیاسییەكان لەنێوان بەغداد و هەولێر.

دووپاتیشیكردەوە، تائێستا هیچ وادەیەكی دیاریكراو نییە بۆ جارێكی دیكە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، سەرەڕای بەردەوامیی هەوڵەكانی حكومەتی ناوەند.

لە 25ی ئازاری رابردوو پاش بڕیارێكی دادگای نێودەوڵەتیی پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێم بەرەو توركیا و لەوێشەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان راوەستا.

لەوكاتەوە سەرەڕای هەوڵەكانی حكومەتی ناوەند، توركیا رەزامەندی نەداوە لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردە لەڕێی بۆریی جەیهانەوە.

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا: بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق رەتكردنەوەی نییە

بابەتی دواتر

لەیلا عومەر: دوای باخی گشتی دەستدەكەین بە نۆژەنكردنەوەی پاركی ئازادی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share