گەر ئاو چووە گوێتەوە چۆن چارەسەری دەکەیت؟

هەندێک کەس لە کاتی مەلەکردن یان خۆشوشتن ئاو دەچێتە گوێیان و بەمەش هەست بە بێزاری دەکەن و ئەگەریشی هەیە ببێتە هۆی چەند کێشەیەکی تەندروستیی مەترسیدار.

پێگەی تی ئۆنلاینی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، “ئەو ئاوەی دەچێتە گوێوە پێویستە بهێنرێتە دەرەوە، بە پێچەوانەوە گوێ تووشی هەوکردن و بەکتریا دەکات.

بەم رێگەیانە دەتوانیت ئاوی ناو گوێت بهێنیتەوە دەرەوە

-بە بەری دەستت فشار لە گوێت بکە و دەستت بجوڵێنە، ئەگەر ئەمە سوودی نەبوو ئەو گوێیەت کە ئاوی تێچووە سەرت بەو لایەدا خوار بکەرەوە و رایبوەشێنە.

-دەتوانیت بە وشککەرەوەی قژ گوێت وشک بکەیتەوە بەو مەرجەی 30 سانتیممەتر زیاتر دووربێت لێیەوە.

-دەتوانیت کلێنسێک لول بکەیت و گوێت وشک بکەیتەوە بەو مەرجەی فشاری لێنەکەیت و زیان بەر گوێت نەکەوێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوونی ئاژەڵان بە نەخۆشی تۆمارنەکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون و مرداربوونەوە لەناو گامێش، مانگا و ئاژەڵاندا…
Total
0
Share