وەزیری نەوتی عێراق: نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 80 دۆلار بۆ عێراق گونجاو دەبێت

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی شوبات ڕایگەیاند کە ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بگاتە 80 دۆلار گونجاو دەبێت بۆ عێراق تاوەکو خەرجی لە بودجەی 2021دا دابین بکات، لەهەمان کاتیشدا بە دووری دەزانێت نرخی نەوت لەمساڵدا 65 دۆلار تێپەڕێنێت.

ئیحسان عەبدولجەبار، لەلێدوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند، “هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەگاتە یەک ملیار و 100 ملیۆن بەرمیل نەوت بەپێی خواستی بازاڕ، لەگەڵئەوەشدا عێراق پێویستی بە 140 تریلیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت گونجاوە بۆ عێراق و دەتوانێت بڕی پێویست بۆ بودجە دابین بکات، لەگەڵئەوەشدا ڕایگەیاند کە مەحاڵە نرخی نەوت لەمساڵدا بگاتە 80 دۆلار”.

وەزیری نەوت باسی لەوەکرد، “ئەگەری هەیە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بگاتە 60 دۆلار و لە چارەکی سێێەمی ساڵدا لەئەگەری زیاتر بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا نرخەکەی بگاتە 62 بۆ 63 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک”.

عێراق ڕوبەڕووی فشارێکی دارایی زۆر بووەتەوە و کە لەدوای 2003وە ئەوە قەیرانی وای بەخۆوە نەدیوە، بەوهۆیەوە بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دابەزاندنی نرخی دراوی نیشتمانییدا بەرامبەر دۆلار بەمەبەستی دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە، حكومەتی ناوەند ئامادەیە ئەو پارەیە بدات؟

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share