توركیا راگرتنی گەشتەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی درێژكردەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

راگرتنی گەشتەكانی توركیا و فڕۆكەخانەی سلێمانی تا سەرەتای ساڵی داهاتوو درێژكرایەوە و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی دەڵێت، بڕیارەكەمان بە فەرمی پێگەیشتووە.

هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی توركیا بە فەرمی بڕیاری درێژكردنەوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ فڕۆكەخانەیان پێڕاگەیاندوون.

ئەوەشی وت، “بەپێی بڕیارەكە راگرتنی گەشتەكان تا 2ی كانونی دووەمی داهاتوو دەبێت، واتە شەش مانگ درێژكراوەتەوە”.

بڕیارەكە دەكرێت گۆڕانكاری تیابكرێت و ماوەكەشی كەمبكرێتەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی توركیا، هەندرێن هیوا وای وت.

پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی لە سلێمانییەوە بۆ وڵاتانی جیهان و بەپێچەوانەوە بەردەوامن و رۆژانە چەندین گەشت ئەنجامدەدرێن.

وتیشی، “جگە لە كۆمپانیای توركیش ئێرلاین، گەشتی كۆمپانیاكانی هێڵی قەتەری، هێڵی مەلەكی، فلای دوبەی و ماهان ئێر بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی و بەپێچەوانەوە بەردەوامن، ئەو كۆمپانیانەش گەشتی ترانزێتیان بۆ ئەوروپا و هەموو جیهان هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، گەشتیاران لە سلێمانییەوە بە ترانزێت دەگەیەندرێنە عەمان، دوبەی و دەوحە لەوێشەوە دەتوانن بۆ سەرجەم وڵاتان بچن و بگەڕێنەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی لە دادگای فیدراڵی تانەیدا لە یاسای بودجە

بابەتی دواتر

دوو داواكراو لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەعدی پیرە سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن…
Total
0
Share