وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک هەلی کاری بە شێوەی گرێبەست لە سنووری هەولێر راگەیاند.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، “پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر لە كارگێری و بڕوانامەی بەكالۆریوس لە پسپۆڕییەکانی (ددان، دەرمانساز، شیكاری ، یاسایی، ژمێریاری، دەرونی، كۆمەڵایەتی،ئایتی، وەرزشی) وهەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم بۆ پسپۆریەكانی (چارەسەری سروشتی، ئایتی،كارگێری، ژمێریاری، شیكاری) و هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونیشانی پیشەیی وهەڵگرانی بڕوانامەی ناوەندی بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و بڕوانامەی سەرەتایی بۆ پیشەی (كارگوزار، شۆفێر)، بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (20 بۆ 40) ساڵ بێت و دانيشتووى شاری هەولێر بێت”.
ئاشکراشیکرد، “پركردنەوەی فۆڕم تەنها بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە رێكەوتی 3 ی تەمموز تا 7 ی تەمموز”.