یەکەم کاروانی حاجییان ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودیەوە بەڕێدەکەون و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە، ئەو حاجییانەی ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە، بەڕێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە و ئێستا لە شاری مەککەوە بەرەو مەدینە بەڕێکەوتوون و دواتر دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

پێشتر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 3ی تەمموزەوە گەڕانەوەی حاجیان بە رێگەی وشکانی دەستپێدەکات و لەرێگەی فڕۆکەخانەکانیشەوە لە 7 بۆ 11ی تەمموز گەڕانەوەیان دەستپێدەکات.

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، 690 حاجی بە رێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە و سێ هەزار و 994 حاجیش بە رێگەی فڕۆکەخانەکان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە کاری حکومەتی داهاتوو بە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابوری هەموو ناوچەکانی عێراق بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا، بە مەبەستی راگۆڕینەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی…
Total
0
Share