سەعدی پیرە: داستانی پردێ داستانی راکردنی هەندێک هێز بوو لە سنووری مەلا عەبدوڵا

سەعدی ئەحمەد پیرە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن و پەیوەندی بەوەی بەناوی “داستانی پردێ” ناوی دەبرێت، رایگەیاند، “داستانی پردێ داستانی راکردنی هەندێک هێز بوو لە سنووری مەلا عەبدوڵا و ناوچەکانی دیکە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتیشی، “داستانی چی بوو؟ داستانی راکردنی هەندێک هێز بوو، داستانی بەرەنگاری نەبوو، ئەو قسانەش کە لەبارەی رۆژی هەڵبژاردنەوە دەکرێن، خۆ بەستنەوەیە بە هەندێک مێژووی بێمانا”.

هەر لە کۆنگرەکەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنەوە ئاماژەی بەوەکرد، رای لایەنە سیاسییەکان وەرنەگیراوە بۆ دیاریکردنی ئەو رۆژە، بەڵام بەلای یەکێتییەوە، رۆژی هەڵبژاردن درەنگیشە و پێویستە لە کاتی خۆیدا بکرێت و یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەویستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەویستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە…
Total
0
Share