کوشتارگەی سلێمانی: لە جەژندا زیاتر لە 105 تۆن گۆشت رادەستی هاوڵاتییان کراوەتەوە و سێ تۆنیش رەتکراوەتەوە

کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بڕی ئەو گۆشتە تەندروستەی بڵاوکردەوە کە بۆ قوربانیکردن دراوەتەوە بە هاوڵاتییان و ئەو بڕە گۆشتەشی کە بەهۆی ناتەندروستییەوە رەتکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوی کوشتارگەی سلێمانیدا هاتووە، لەچوار رۆژی جەژندا 105 تۆن و 350 کیلۆگرام گۆشت رادەستی هاووڵاتیان کراوە کە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکییەوە شیاو بوون بۆ بەجێگەیاندنی سونەتی قوربانیکردن”.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە نزیکەی سێ تۆن گۆشت رەتکراوەتەوە کە لەڕووی تەندروستییەوە شیاو نەبووە و هەڵگری نەخۆشییە مرۆژەڵییەکان بوون کە بەشی زۆریان نەخۆشیی مشەخۆری و بەکتریا و ژەهراویبوون بوون.

نزیکەی 50 ئاژەڵ بەزیندوویی رەتکراونەتەوە کە هەڵگری مشەخۆری دەرەکی (گەنە) بوون گومانی هەڵگرتنی ڤایرۆسی نەیرۆ بوون کە هۆکاری نەخۆشیی تای خوێنبەربوونە.

کوشتارگەی سلێمانی رۆژانە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 4:00ی ئێوارە کراوەیە و لە رووی بەرهەمەوە کوشتارگەی سلێمانی پێشەنگە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوت: داهاتی نەوتی مانگی حوزەیران زیاترە لە حەوت ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی شەکری دەستکردی لە ریزبەندیی ماددە شێرپەنجەییەکان دانا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت،”ئەو تاكسییانەی لەزگە و لۆگۆیان وەرگرتووە لەسەری ساڵی نوێوە كارتێك هەیە كە لەگەڵ…
Total
0
Share