هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەو گەشتیارانە كە دێنە كوردستان دەبنە باڵیۆز بۆ وڵاتەكەی ئێمە

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای نوێژی بەیانی جەژن رایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكانمان بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە بازگەكان، فڕۆكەخانەكان و شوێنی مانەوەیان و خواردن و ناوچە گەشتیارییەكان كردووە.

ئاشكراشیكرد، ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانمان دەكەن كاتێك دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان دەبنە باڵیۆز بۆ وڵاتەكەی ئێمە كە پەیامی راستەقینەی ئێمە بۆ شارستانییەت و گەشەكردن دەبەنەوە بۆ وڵاتی خۆیان و داواش لە هاوڵاتییان دەكەین هاوكار و هەماهەنگ بن.

لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانیش، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی و ئومێدمان وایە بگەینە ئەنجامێك و كێشەكان چارەسەرببن.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە محەمەد شیاع سودانی-یەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. گەسی بامبۆ داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share