لانیكەم 13 كەس گیانیان لەدەستدا بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەی ماوەی دوو هەفتەیە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای گرتووەتەوە.
هۆكارێكی دیكەی تێكچوونی دۆخی كەشوهەوا بەهۆی ئەو ئاگرەوەیە كە دارستانەكانی كەنەدای هاوسێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی گرتووەتەوە.
شەپۆلی گەرما بەهێزەكە باشووری ویلایەتە یەكگرتووەكان بەتایبەت تەكساس و لویزیانا-ی گرتووەتەوە كە زۆرجار 40 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت.
وتەبێژ بەناوی كەرتی وێب لە ویلایەتی تەكساس وتی، 10 كەسی دانیشتووی كەرتەكەیان بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە. كەسێكی دیكەش كە لە ناوچەیەكی دەوروبەر دەژی و بۆ نەخۆشخانەكانیان گوازراوەتەوە، ئەویش گیانیلەدەستداوە.
هەفتەی رابردووش تازەپێگەیشتووەیەك لەهۆشچوو و دواتریش گیانیلەدەستدا پاش گەڕانێكی لە سەیرانگای (بیگ بیند)ی سروشتی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ نزیكەی 48 پلە.
هاوكات تەرمی ژنێكی 62 ساڵ لە لویزیانا دۆزرایەوە، پاش ئەوەی شەپۆلەكە هەزاران خێزانی بێ كارەبا و هۆكارەكانی فێنككەرەوە كرد.