ئیندۆنیزیا.. تەقینەوەیەك لە كڵێسایەكدا ڕویدا

هێزە ئەمنییەكانی ئیندۆنیزیا

تەقینەوەیەك كڵێسایەكی كاسۆلیكی لە شاری ماكاسار-ی ئیندۆنیزیا هەژاند و قوربانی لێكەوتەوە، پۆلیس دەڵێت، پێدەچێت بەهۆی بۆمبەوە بوبێت.

ساوس سالاوێزی، وتەبێژی پۆلیسی ئیندۆنیزیا ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئازار وتی، تەقینەوەكە ئەمڕۆ ڕویداوە و لەو كاتەشدا ژمارەیەك خەڵك لەنێو كڵێساكەدا بوون.

وتیشی، “قوربانی و پارچە تەرممان بەدیكرد، نازانین دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدەری تەقینەوەكە یان ئەو كەسانەی لە نزیكیەوە بوون”.

دواتریش تۆمارێكی ڤیدیۆی لەلایەن سایتی پۆلیسەوە بڵاوكرایەوە كە گەمارۆی ئەمنی دەوروبەری كڵێساكە و ئۆتۆمبێلە زیانپێگەیشتووەكانی ناوچەكەی داوە.

س: ڕۆیتەرز + RT

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گروپی جی7 بەڵێنیاندا یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشنە وڵاتانی هەژار

كۆبوونەوەی لوتكەی سەرانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان، كە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو كۆتاییهات، سەرۆكی ئەمریكاش ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی …
Total
0
Share