ڕاوێژكارێكی بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا تووشی كۆرۆنا بوو

چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا

توشبوونی ڕاوێژکار و بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا، بەڵام پشکنینی کۆرۆنای مایک پێنس و هاوسەرەکەی نێگەتیڤ بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەم، نوسینگەی مایک پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، “مارک شۆرت، بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ڕاوێژکار مارتی ئۆبست تووشی کۆرۆنا بوون”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، پشکنینی کۆرۆنای مایک پێنس و هاوسەرەکەی نێگەتیڤ بووە.

لەئێستاشدا کە چەند ڕۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریكا، مایک پێنس بەردەوام دەبێت لە کارەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەو شێوەیەی پلانی بۆ داڕێژراوە.

بابەتی پێشتر

لە یەك هەفتەدا 8 ملیار دۆلار بۆ سەروەتەكەی زیاد بوو

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق داوا دەكات خۆپیشاندانەكان نەبرێنە دەرەوەی گۆڕەپانی تەحریر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share