زانیاریی نوێ لەبارەی شارە مێژووییەكەی دهۆك ئاشكرابوو

چەندین زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو شارە مێژووییەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە قەزای سیمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک دۆزرایەوە، ئاشكراكران، لەوانە هۆكاری خاپووربوونی.

مێژووی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میتانییەکان و ناوی “زاخیکو”ـە، تیمێکی شوێنەوارناسیی کوردستان و ئەڵمانیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شارەکە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری دیجلەوە لەژێر ڕووبارەكەوە دەرکەوت.

پرۆفیسۆر ئیڤانا بولگیز شوێنەوارناس لە زانكۆی فرایبۆرگی ئەڵمانیا دەڵێت، شارەكە ساڵی 1350ی پێش زایین بەهۆی بومەلەرزەوە وێرانبووە و دواتر ژێرئاوكەوتووە.

ئەو شوێنەوارناسە ئاشكرایكردووە، شارەكە لە پێنج گەڕەك و چەندین دیوار و ژوور پێكدێت و باڵەخانەیەكی گەورە لەخۆدەگرێت كە شوێنێكی گرنگی ئیمپراتۆرییەتی میتانی بووە، لە هەموو شوێنەكانی ناوچەكەوە شمەك و كاڵای بۆ براوە و تیایدا كۆكراونەتەوە.

پرۆفیسۆرە ئەڵمانییەكە دەڵێت، لە شارەكەدا چەندین باڵەخانەی پتر لە یەك نهۆمی هەن و 100 تابلۆی گڵین کە بە خەتی بزماری نووسراون دۆزراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

سەڵاح بە تەکتیکی مانچستەر هەڕەشە لە لیڤەرپوڵ دەکات!

بابەتی دواتر

خلێفی چاوی بە زێدان کەوتووە: لە پارەت هەڵدەکێشم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەیسبووك بەكارهێنانی ئامرازی ئایینی و سیاسی و سێكسی بۆ كاركردنەسەر بەكارهێنەران قەدەغەدەكات

كۆمپانیای فەیسبووك ڕایگەیاند، بەكارهێنانی ئامرازی ئایینی و سیاسی و سێكسی بۆ كاركردنەسەر بەكارهێنەران لە ڕیكلام و بانگەشەدا قەدەغەدەكات.…
Total
0
Share