بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ – تەکیە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ – تەکیە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێر و دوو لە سەرنشینەکانی برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا زیانی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە”.