بەهای بازرگانیکردن بە تەبەقی هێلکەوە ساڵانە هەشت ملیار دۆلارە

زۆر جار هەندێک بیرۆکەی سادە دەبنە پێکهاتەی سەرەکی و پێویستی ژیانی رۆژانەمان، بێ ئەوەی چیرۆکەکانی پشتیان بە تەواوی بزانین بەشێکیان دەچنە کەرتی کارکردن و ساڵانە ملیاران دۆلار پەیدادەکەن.

لەناو ئەو بیرۆکە سادانەدا تەبەقی هێلکە هەیە، کە تەنها رێگەیە بۆ پاراستنی هێلکە لە شکاندن لە کاتی گواستنەوەیدا.

خاوەنی بیرۆکەی تەبەقی هێلکە جۆزێف کۆیلی کەنەدییە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1919 ئەم داهێنانەی خستە بازاڕەکانەوە.

چیرۆکی دروستکردنی تەبەقی هێلکە بۆ بەیانییەک دەگەڕێتەوە کە گفتوگۆیەکی توند لەنێوان خاوەنی هۆتێلێک لەگەڵ خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەری روویداوە و کۆیلیش ئاگاداربووە، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی ئەو هێلکانەی بەدەستیان گەیشتووە شکاون.

لەدوای جێهێشتنی شوێنەکە کۆیل بیر لە چارەسەرێک دەکاتەوە بۆ ئەو کێشەیە سەرەتا لەسەر لاپەڕەی رۆژنامە چەند نموونەیەک دروست دەکات و دواتر گەشت دەکات بۆ ئەمریکای باکوور بۆ ئەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکەی بدۆزێتەوە.

ئەو داهێنەرە پەیوەندی بە خاوەنی کێڵگەکانی پەلەوەرەوە دەکات و داهێنانەکەیان پێدەناسێنێت و لەوێوە سەرکەوتنی کارەکەی دەردەکەوێت.

هەرچەندە کۆیل نەیتوانی بەو داهێنانەی دەوڵەمەند بێت لە ئێستادا بەهای بازرگانیکردن بە تەبەقی هێلکە گەیشتووەتە هەشت ملیار دۆلاری ساڵانە و ژمارەکەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

 

بابەتی پێشتر

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تەنگ بە حاجیان لە سعودیە هەڵدەچنێت

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share