لە سەیرانگای كونەماسی دوو كەس خنكان

لە دوو رووداوی جیادا دوو كەس لە سەیرانگای كونەماسی خنكان و تەرمەكانیان بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی گوازرایەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی مەلەكردندا لە سەیرانگای كونەماسی، كەسێكی بە رەگەز نیپاڵی گیانیلەدەستدا.

قوربانییەكە لەگەڵ چوار هاوزمانی خۆیدا بەمەبەستی گەشتكردن روویان لە سەیرانگاكە كردووە.

لە نزیك ئەو رووداوەكە گەشتیارێكی بە رەگەز عەرەب-یش بە رووداوێكی هاوشێوە و لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

تەرمی هەردوو قوربانییەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە دەرهێنرانەوە و لەلایەن تیمەكانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانییەوە بۆ پزیشكی دادوەری گوازرانەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ژینگە لەگەڵ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان دەكات

بابەتی دواتر

دوو زانكۆی نوێی حكومی لە هەرێم دەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: بەهۆی بارانبارینەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە رێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەیەندیخان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە ڕێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت و سەربكەوێت.…
Total
0
Share