لە كەركوك نرخی گۆشت هەرزانكرا

قایمقامیەتی کەرکوک نرخی گۆشتی دیاریكرد و بەپێی بڕیارەكە جگە لە كەمكردنەوەی نرخی گۆشت، بردنە دەرەوەی ئاژەڵ لە شارەكە قەدەغەیە.

بەپێی نووسراوی بڕیارەكەی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی كەركوك، نرخی كیلۆگرامێك گۆشتی گوێرەکە بە ئێسکەوە بە 12 هەزار دینار دیاریكراوە و گۆشتی گوێرەکە بەبێ ئێسک كیلۆگرامێكی بە 15 هەزار دینار، هەروەها نرخی كیلۆگرامێك گۆشتی بەرخ بە 15 هەزار دینار دیاریكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە “هەموو گۆشتفرۆشێک دەبێت تابلۆیەک لە بەردەم دوکانەکەیدا هەڵبواسێت و نرخی جۆرەكانی گۆشتی لەسەر بنووسێت”.

هەر بەپێی بڕیارەكەی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی كەركوك، بردنە دەرەوەی ئاژەڵ بۆ دەرەوەی سنووری شاری کەرکوک قەدەغەیە.

 

بابەتی پێشتر

فەرەنساش دەچێتە ناو یاسای "مردنی بەبەزەییانە".. بەپێی یاسا دەتکوژن و پارەشت لێوەردەگرن

بابەتی دواتر

حەوت یاریزانی پاریس داهاتوویان مسۆگەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share