ڕاپەڕین.. پێنج كەس بە زیاتر لە سێ كیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

دەستگرتن بەسەر ماددەی هۆشبەردا فۆتۆ: ئەرشیف

ئاسایشی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، لە دوو چالاكیی جیاوازدا توانیویانە پێنج كەس دەستگیر بكەن بە زیاتر لە 3 كیلۆ مادەی هۆشبەرەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم، ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، “هێزەكانمان لە ئاسایشی قەڵادزێ و بنكەی ئاسایشی زەڵێ، سێ كەسیان دەستگیركردووە لە ناحیەی ئاراوە، بڕی دوو كیلۆگرام مادەی هۆشبەریان لە جۆری كریستاڵ پێبووە”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشی ڕاپەرین هاتووە، “لەلایەكی دیكەوە ئاسایشی قەڵادزێ لە هەوڵێكی دیكەدا لەگەڵ ئاسایشی ئیسێوە توانیویانە دوو كەس دەستگیر بكەن كە یەك كیلۆ و 100 گرام مادەی هۆشبەریان لەجۆری كریستاڵ پێبووە”.

تۆمەتبارانی هەردوو چالاكییەكەی ئاسایش پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بە مادەی 14ی یاسای سزادانی عێراقی، لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.

ئاسایشی ڕاپەڕین ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “ئاسایشی قەڵادزێ توانیویەتی دوو كەس دەستگیر بكات، تۆمەتبارن بە دزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتییان و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە”.

لە چالاكییەكی دیكەی ئاسایشی ڕاپەڕیندا لە زەڵێ، “بڕێكی زۆر پارەی ساختە دەستی بەسەردا گیراوە كە بڕەكەی 50 هەزار دۆلار و بڕێك پارەی عێراقیشی تێدا بووە، سێ كەسیش لەسەر ئەو ڕوداوە دەستیگركراون”.

 

بابەتی پێشتر

ڕایان كرۆكەر: كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق ئاماژەیەكی مەترسیدارە

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری ناحیەی هەریر: پێشمەرگەیەک بە دەستڕێژی گولە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share