پێشبییەکانی کەشوهەوای رۆژانی جەژن راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێم لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “لە رۆژانی جەژنی قورباندا ئاسمانى هەرێم بە گشتى ساماڵ دەبێت بەرزترین پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو لە ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان (30-35) پلەى سیلیزى دەبێت، ناوچە شاخاوییە سنووریەکان لە نێوان (27-30) پلەى سیلیزى دەبێت، لە ئیدارەى گەرمیان لە نێوان (42-44) پلەى سیلیزى دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرزترین پلەی گەرما لە یەکەم رۆژی جەژندا لە سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت(هەولێر-40، سلێمانى-37، دهۆک-38، هەڵەبجە-41، کەرکوک-43) پلەی سیلیزی دەبێت”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە، “رۆژى پێنجشەممە گەرمای پێشبینیکراو بە یەک پلە بەرز دەبێتەوە لە سەرجەمى ناوچەکان ئاسمانیش بە گشتى ساماڵ دەبێت، رۆژى هەینى پێشبینى نزمبوونەوەى پلەکانى  گەرما لە تەواوى ناوچەکەمان هەیە بە نزیکەى (2-3) پلەى سیلیزى و ئاسمانیش هەر ساماڵ دەبێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: 11 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بەناوی هەلی کارەوە دەستدرێژیی کردووەتە سەر دوو کچ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ…
Total
0
Share