تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بەناوی هەلی کارەوە دەستدرێژیی کردووەتە سەر دوو کچ

لە شاری سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بەناوی هەلی کارەوە دەستدرێژی کردبووە سەر دوو کچ و بڕێک پارەشی لێ وەرگرتوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە سلێمانی بڵاویکردەوە، دوو کچ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی کردووە و سکاڵایان لەسەر کەسێک تۆمارکردووە کە دەستدرێژی کردبووە سەریان و پارەی لێوەرگرتبوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبار (د. ب. ع) کە تەمەنی 35 ساڵە و خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە، ئەو کەسە بەناوی هەلی کارەوە کۆمپانیایەکی داناوە و لەو رێگەیەوە دەستدرێژیی کردووەتە سەر دوو کچ و پارەشی لێوەرگرتوون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان رایگەیاندووە کە ئەو کەسە دەستگیرکراوە و بەپێی ماددەی (393) لەسەر فەرمانی دادوەر راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی و سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی گرفتە ژینگەییەکانی عێراقیان تاوتوێکرد

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ژان ژیرۆم سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی گفتوگۆیان لەبارەی گرفتە ژینگەییەکانی عێراق…
Total
0
Share